وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی ئەپیكۆری دایەوە و رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هەنگاوی جددی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان داوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كاریان كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپشت بەستن بە یاسای بودجە ئەوەش دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە زووترین كاتدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی نەوتی عێراق داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان بەو مەرجەی ئەو دانوستانانە بەگوێرەی یاسای بودجەی هەمواركراو بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share