گواستنەوە: 59 گەشتى ئاسمانى بۆ گواستنەوەى زیاتر لە 10 هەزار حاجى ئەنجامدرا

گواستنەوەى عێراق سەرکەوتنى 59 گەشت بۆ گواستنەوەى حاجییان رادەگەیەنێت و دەڵێت، زیاتر لە 16 هەزار حاجى بەڕێگەى ئاسمانى رەوانە دەکەن.

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، کۆمپانیاى گشتیی هێڵى ئاسمانیی عێراق تا رۆژى چوارشەممە سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانى 59 گەشتى ئاسمانیی تایبەت بە گواستنەوەى حاجییانى عێراقى بۆ مەککە.

گەشتەکان لەنێوان چوار بۆ 19ى ئایار ئەنجامدراون و بەهۆیانەوە 10 هەزار و 484 حاجی لە پارێزگا جیاجیاکان لەڕێگەى فڕۆکەخانەى بەغداد و فڕۆکەخانەکانى دیکەوە گوازراونەتەوە، وەزارەتەکە وادەڵێت.

ئەوەشى خستەڕوو، رێژەى گەشتە رۆژانەییەکانى تایبەت بە گواستنەوەى حاجییان لەنێوان پێنج بۆ شەش گەشتدایە.

وەزارەتى گواستنەوە روونیشیکردەوە، کۆى گشتیی حاجییان کە بە گەشتى ئاسمانى رەوانە دەکرێن زیاتر لە 16 هەزار کەس پێکدەهێنن.

دووپاتیشیدەکاتەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیاندنى حاجییان بۆ مەککە لە وادەى دیاریکراودا بەبێ دواکەوتن یان هەر رێگرییەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندیی عێراق لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەڕێندرانەوە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق بڵاویكردەوە، دوایین كاروانی عێراقییە گیرخواردووكانی هیندستانیان گەڕاندەوە بەغدادی پایتەخت. جیهاد دیوان، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی…
Total
0
Share