یۆنان: توركیا تێكدەری ئاشتییە لە ناوچەكەدا

وەزیری دەرەوەی یۆنان گرفت و كێشەكانی ناوچەكە دەخاتە ئەستۆی توركیا و هاوتا ئەوروپییەكانیشی لەو ڕوەوە ئاگاداردەكاتەوە.

نیكۆس دیندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەو هەلەم بۆ ڕەخسا كە هاوەڵانم لە ئەنجومەنی كاروباری دەرەوەی ئەوروپا ئاگاداربكەمەوە دەربارەی چالاكییە نوێیە نایاساییەكانی توركیا لەنزیك كەناراوەكانی یۆنان، باشووری دوورگەی كاستیلۆریزۆ”.

ئەو وتەیەی وەزیرەكەی یۆنان لە كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كاروباری دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا بوو، كە لە لۆكسەمبۆگ بەڕێوەچوو.

نیكۆس بۆ هاوتا ئەوروپییەكانی ڕوونكردووەتەوە كە “لایەنی هاوبەش لە سەرجەم ڕوداوە كێشەدارەكانی ناوچەكەدا وەك (قەرەباغ، سوریا، عێراق، قوبرس و باشووری ڕۆژهەڵاتی دەریاری سپیی ناوەڕاست) هۆكارەكەی توركیایە”.

ئاماژەشیدا، توركیا وەك “تێكدەر”ی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە و دژ بە یاسای نێودەوڵەتی كاردەكات.

بابەتی پێشتر

وەزیری پلاندانان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات پرۆژەكانیان لەدەرەوەی كامپەكانیش جێبەجێبكەن

بابەتی دواتر

ئیسرائیل دژی ئەوەیە ئەمریكا فڕۆكەی ئێف-35 بفرۆشێت بە قەتەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share