دواى ساڵانێك له‌ ناكۆكی.. سه‌رۆكی میسر و میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌

عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر له‌ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌.

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی میسر ڕایگه‌یاند، “له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ى به‌غداد-دا هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد”.

پێشتر حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵده‌دات ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ كۆبكاته‌وه‌ و دیدارێكیان بۆ ڕێكبخات.

ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ ناكۆكی له‌نێوان میسر و قه‌ته‌ردا هه‌یه‌، سه‌ره‌تاكه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنى قه‌ته‌ر له‌ ئیخوانه‌كانى میسر له‌ ساڵی 2011دا. دواتر و له‌ ساڵی 2017دا میسر چووه‌پاڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌نداو كه‌ گه‌مارۆیان خسته‌سه‌ر قه‌ته‌ر و به‌وه‌ش ناكۆكییه‌كانیان زیاتربوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ به‌غداد محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیمارات و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ی، له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میری قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌ و له‌ تویتێكدا په‌رۆشیی خۆی بۆ قه‌ته‌ر و گه‌له‌كه‌ى ده‌ربڕی.

بابەتی پێشتر

ئه‌وه‌ی تۆم كروز له‌ فیلمدا ده‌یكات دزه‌كان به‌سه‌ر خۆیدا هێنایان

بابەتی دواتر

ماكرۆن: ده‌چمه‌ هه‌ولێر و پشتیوانیی فه‌ره‌نسا بۆ پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كه‌مه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ئایندەی چاودێریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداریدا لە شکستهێنانی پرۆسەی چاودێریکردنی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی…
Total
0
Share