ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانی ئاووهەوا بووەتە هۆی زیادبوونی خێرای كارەساتە سروشتییەكان لە ساڵی 2000ەوە، كە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بكەوێتەكار بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان.
شارەزایان پێیانوایە، وڵاتانی گەورە پیشەسازی جیهان بەرپرسیاریەتیی گەورەیان لە تێكچوونی ئاووهەوا دەكەوێتەسەر، ئەو ڕێوشوێنانەش كە دەگیرێنەبەر، زۆركات سستن و گونجاو نین لەگەڵ قەبارەی مەترسییەكان.
لە ساڵی 2016 ڕێككەوتنی پاریس بۆ ئاووهەوا ئەنجامدرا لەپێناو كەمكردنەوەی ئەوەی ناودەبرێت بە “گەرمبوون” لە جیهاندا بۆ كەمتر لە 2%.
ڕێككەوتنە گەورەكە، كاردەكات لەسەر سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ئامانجەكان هەموو پێنج ساڵ جارێك، سەرەڕای پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بە وڵاتانی هەژار.
لە ساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی وڵاتەكەی لە ڕێككەوتنی پاریس تایبەت بە ئاووهەوا ڕاگەیاند و وتی، زیان بە ئابوریی ئەمریكا دەگەیەنێت و دواتریش ڕێگرییەكانی تایبەت بە پێوەرەكانی ژینگە كەمكردەوە.