لەبارەی ژەهراویبوونی ناوچەکانی نزیک وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران روونکردنەوە دەدرێت

ئاڵای ئێران

دوای هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەریان، دەستەی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدەری سعودییە راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ژینگەی دەوروبەری وێستگەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بڵاوکردەوە.

دەستەی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدەری سعودییە بڵاویکردەوە، پشکنین بۆ کەشوهەوا و ژینگەی ناوچەکانی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز و ئەسفەهان کراوە، هیچ جۆرە ژەهراویبوونێک رووینەداوە.

شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەرنامەی هێرشەکانیاندا وێستگەی ئەتۆمی نەتەنزیان کردووەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share