دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ، گۆڕی 5 لەسێدارەدراوی کورد دیارنییە

وێنە: ڕێکخراوی هەنگاو

دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر، مامۆستا و چالاکی مەدەنیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چوار لەسێدارەدراوی دیکە، تا ئێستا گۆڕەكانیان دیار نییە.

ئەگەرچی 11 ساڵ تێپەڕیووە بەسەر لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەم هوولی، عەلی حەیدرەیان و مەهدی ئیسلامییان، تا ئێستا کەسوکارەکانیان ئاگادار نەکراوەتەوە ڕۆڵەکانیان لە کوێ نێژراون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسێدارەدانی ئەو ٥ کوردە بێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەر و بنەماڵەکانیان بووە و پرۆسەی دادگاییكردنی بەشێک لە لەسێدارەدراوان تەنها 20 خولەکی ویستووە، بۆ سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەریاندا.

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێكانی، ساڵی 2010 دوای گواستنەوەیان بۆ زیندانی ئەوین لە تارانی پایتەخت، لەسێدارەدران و تەنها هەواڵی لەسێدارەدانەکەیان بە کەسوکاریان گەیەندرا، تا ئێستاش نازانرێت لە کوێ تەرمەکانیان نێژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك بۆ دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆك: واز لە دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان بهێنن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان لە پارێزگای دهۆك یاداشتێكی ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كردووە و ڕایدەگەیەنێت، “واز لە…
Total
0
Share