تاڵیبان كوژرانی 40 كەسی تەقینەوەكەی كابوڵ دەخاتە ئەستۆی داعش

دایکێکی ئەفغانی، لە کاتی کۆکردنەوەی تەرمی قوربانییەکان

لە تەقینەوەكەی ئەمڕۆی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، كە نزیكەی 40 کەس كوژران و 50 كەسی دیكەش برینداربوون، بزوتنەوەی تاڵیبان تەقینەوەكەی خستە ئەستۆی چەکدارانی داعش لەو وڵاتە.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان، لە تەقینەوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی  نزیك خوێندنگەی “سید الشهدا”، كە لە ڕێگەی  ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدرا 40 هاوڵاتی كوژراوە و 50 ی دیكەش برینداربوون.

هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، 35 برینداری تەقینەوەكە گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەكان.

لەبارەی ئاماری قوربانییەكانیش ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا 25 كەس بەهۆی تەقینەوەكە كوژراون، بەڵام بەهۆی سەختی برینی بەشێك لە بریندارەكان، چاوەڕوان دەكرێت ئامارەكان بەرزتر ببنەوە.

لەلای خۆشیەوە بزوتنەوەی تاڵیبان بە فەرمی لە بەیاننامەیەكدا تەقینەوەكەی خستە ئەستۆی چەکدارانی  داعش لەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

سپیزیا 1 - 4 ناپۆلی

بابەتی دواتر

سەوزاییەکانی سلێمانی لە چاوەڕوانیی ئەنجومەنی وەزیراندا زەرد دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share