هەرێمی كوردستان.. زیاتر لە هەزار توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، 281 توشبووی نوێ تۆماركراون، 11 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا زیاتر لە هەزار كەس چاكبوونەتەوە. 

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەكۆی چوار هەزار و 156 پشكنینی نوێ، 281 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون، هەزار و 88 كەسی دیكەش پەتاكەیان تێپەڕاندووە. 

وەزارەتی تەندروستی گیانلەدەستدانی 11 توشبووی دیكەی ڕاگەیاندووە، زۆرترین ڕێژەی مردن لە دهۆك تۆماركراوە، كە شەش كەسن، هەروەها لە هەولێر سێ كەس و لەسلێمانیش دوو كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

 بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 155 هەزار  و 949 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ڕێژەیەش 135 هەزار و 559 كەسیان چاكبوونەتەوە، هاوكات چوار هەزار و 99 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، لەئێستادا 16 هەزار و 291 كەس لەژێر چارەسەردان.

بابەتی پێشتر

ئەم وەرزە بۆ ڕامۆس کۆتاییهات

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا: كارەبامان لێ زیادە بۆیە بە پارێزگاكانی عێراقی دەفرۆشین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share