ئەو رۆژە ئاشكراكرا كە زۆرترین جەڵتەی دڵی تیاڕوودەدات

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەنجامێكی زانستی و ئەو رۆژەی هەفتە دیاریدەكات كە زۆرترین تووشبوون بە جەڵتەی دڵ تیایدا روودەدات.

رۆژنامەی (سەن) بڵاویكردەوە، شارەزایان پێیانوایە یەكەم رۆژی سەرەتای هەفتە زۆرترین جەڵتەی تیا روودەدات و هۆكاری مەترسیدارییەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕان لە شێوازی خەوتنی رۆژانە و كاریگەریی لەسەر جەستە، ئەمەش پاش پشووی كۆتایی هەفتە.

ئەوانەی كاریان بەهاناوەچوونە دەڵێن، ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەم دیاردەیە، هاریكاردەبێت بۆ رزگاركردنی گیانی كەسانی دیكە لە ئایندەدا.

زانایان تۆمار و زانیارییەكانی زیاتر لە 10 هەزار نەخۆشیان لە نەخۆشخانەكانی سەرتاسەری ئێرلەندا بۆ ماوەی پێنج ساڵ تاوتوێكرد و ئەگەرەكامی تووشبوون بە جەڵتەی دڵیان لەهەر رۆژێك لە رۆژەكانی هەفتە ئەژماركرد.

ئەوان “پەیوەندییەكی بەهێز”یان بەدیكرد لەنێوان سەرەتای هەفتەی كار و مەترسیدارترین جۆرەكانی جەڵتەی دڵ.

لای خۆیەوە پرۆفیسۆر نیلیش سمانی، لە دامەزراوەی دڵی بەریتانی داوایكرد توێژینەوەی زیاتر ئەنجامبدرێت و وتی، “ئەنجامدانی رەنگە ببێتە هاریكاری پزیشكان بۆ تێگەیشتن لەو دۆخە مردن هێنەرە و، رزگاركردنی زۆرتری گیانی ئەوانی دیكە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر شوێنێك ڤاکسین بەکارنەهێنێت دایدەخەین. د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share