هەواڵگریی ئەمریکا: کۆرۆنا لەم کاتەدا سەریهەڵداوە و لە تاقیگەکان پەرەیپێنەدراوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێشتا جیهان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و چۆنێتی و بنەڕەتی سەرهەڵدانیەتی.         

لە نوێترین ڕاپۆرتدا، هەواڵگریی ئەمریکا باس لەوە دەکات، کۆرۆنا چەکێکی بایۆلۆژی نییە پەرەیپێدرابێت، زیاتر پەتایەکە و بڵاوبووەتەوە.

ڕوونیکردووەتەوە، ڤایرۆسەکە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2019دا بڵاوبووەتەوە و بەرپرسانی چینیش ئاگاداری ڤایرۆسەکە نەبوون بەر لە ڕاگەیاندنی.

لەو هەڵسەنگاندنەدا کە نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەمریکا سەبارەت بە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەنجامیداوە، دەریدەخات، پەیمانگای ووهان بۆ زانستی ڤایرۆسەکان پێشتر کاری لەسەر ژمارەیەک لەو ڤایرۆسانە کردووە کە لە خێزانی کۆرۆنان، بەڵام زانیارییەکان هیچ بەڵگەیەک نادەن بەدەستەوە کە ئەندازەی بۆماوەیی SARS Cov-2 لەو پەیمانگایەوە دروستکراوە و پەرەیپێدراوە.

لەوبارەیەوە چوار ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکی لە ڕاپۆرتەکەدا دانبەوەدا دەنێن کە ڤایرۆسەکە یەکەمجار لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، بەڵام پێنجەم ئاژانسی هەواڵگری دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمی تاقیگەکانە.

بۆ یەکەمجار یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە covid-19 لە مرۆڤدا لە ووهانی چین لەمانگی کانونی یەکەمی 2019دا تۆمارکرا.

پێشتر لەسەرەتای ئەم مانگەدا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد تیمێکی نوێ بۆ بەدواداچوونی بنەڕەتی کۆرۆنا ڕەوانەی ووهان دەکەن، داواشی لە چین کرد هاوکاریی تەواوی تیمەکەیان بکات بۆ گەیشتن بە بنەڕەتی ڤایرۆسەکە.

لەبەرامبەردا چین بۆ چەندینجار ڕەتیکردووەتەوە ڤایرۆسەکە لە تاقیگەکانی ئەو وڵاتەوە دروستکرابێت و بڵاوبووبێتەوە، بۆیە پێیوایە پێویست بەسەردانی زیاتری ئەو تیمانە ناکات.

بابەتی پێشتر

ئێران: سزاکانی ئەمریکا دژن لەگەڵ بانگەشەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان

بابەتی دواتر

لێدوانی سۆلشایەر پێش یارییەكەی تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share