شاخێكی سنووری شارباژێڕ بۆمبارانكرا

بۆمبارانەكە هیچ زەرەر و زیانێكی لەنێو هاوڵاتییانی سنوورەكەدا نەبووە

لەلایەن فڕۆكەیەكەوە، كە گوماندەكرێت توركی بێت چەند ناوچەیەكی شاخی ئاسۆس لە شارباژێڕ بۆمبارانكرا، قایمقامی قەزای ماوەت دەڵێت، زیانی گیانی لەنێو هاوڵاتییانی سنوورەكەدا نەبووە.

كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، كاتژمێر 10:10 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ناوچەی شاخی ئاسۆس، كە بریتین لە كانی سەنێر و شێخان، لەلایەن فڕۆكەیەكەوە بۆمبارانكرا.

وتیشی، “بۆمبارانەكە هیچ زەرەر و زیانێكی لەنێو هاوڵاتییانی سنوورەكەدا نەبووە”.

قەزای ماوەت دەکەوێتە سنووری شارباژێڕی سەخت بەدوری 55 کم لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی.

پێشتر چەندین جار دەسەڵاتدارانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، كە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە شاخی ئاسۆس بونیان هەیە، ئەمەشیان كردووەتە بیانوو بۆ بۆمبارانەكانیان.

لە 7ی ئابی ساڵی ڕابردووش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەكانی قامیش و بالیسەیان لە قەزای ماوەت بۆمبارانكرد.

بەر لەو بۆردومانەش، لە 25ی حوزەیرانی 2020 بەهۆی بۆمبارانێكی هاوشێوەوە بۆسەر سەیرانگەی كونەماسی سەر بە قەزای شارباژێڕ، دوو كەس شەهیدبوون و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

جەنگی نێوان یوێفا و سێ یانەی سوپەرلیگ دەستیپێکردەوە

بابەتی دواتر

بەفەرمی.. پاریس تاوەکو 2025 کۆتایی بە زنجیرەی نێیمار هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و ‏هەولێر دەكات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران و ‏ڕۆژنامەنووسان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، بەشێكی ڕاپۆرتەكە ‏تایبەتە…
Total
0
Share