نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێشوو دیاریکرا

لە شاری سلێمانی و هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا، بەوپێیەش نرخەکەی لە هەولێر لە سەروو 11 هەزار دینارەوە دەبێت و لە سلێمانیش لەنێوان 13 بۆ 13 هەزار و 500 دەبێت.

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی یانزە لەنێوان 11 بۆ 17 هەزار و 500 دیناری عێراقیدا دەبێت.

لەبارەی نرخی ئەمپێری مۆلیدە لە شاری سلێمانی بۆ مانگی پێشوو لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری لەبارەوە دەدرێت بەڵام بەپێی خەمڵاندنەکان نرخەکەی لەنێوان 13 بۆ 13 هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

مانگانە لیژنەکانی تایبەت بە مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەپێی نرخی گاز و کاتژمێرەکانی کارەبای مۆلیدە بڕیار لەبارەی نرخی هەر ئەمپێرێکەوە دەدەن.

بابەتی پێشتر

گردبوونەوەی ناڕەزایی لە كەركوك ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر چەند كچێك لەلایەن پزیشكێكەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستاندا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر…
Total
0
Share