میلاكی فەرمانبەران ڕێكدەخرێنەوە

جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێم سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بوو بە‌چۆنییە‌تی ڕێكخستنەوەو كار و پەیكەربەندیی ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی هەرێم.

ئەمڕۆ قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێم لە هە‌ولێر سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد و تێیدا گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی كارو ڕۆڵی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە و ڕێكخستنەوەی میلاكات و دروستكردنی میلاكی ئەلیكترۆنی پشتبە‌ست بە‌داتا و زانیارییە‌كانی بایۆمە‌تری، كە‌ یە‌كێكە‌ لە بڕگەكانی یاسای چاكسازی.

بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش كۆبوونە‌وە‌ بڕیاردرا،پشتبە‌ست بە‌داتا و زانیارییە‌كانی سیستمی بایۆمە‌تری،‌ كار لە‌سە‌ر دامە‌زراندنی میلاكی ئە‌لكترۆنی بكرێت لە‌چوارچێوە‌ی پەیكەربەندیی ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌.

ئاماژە بەوە كراوە، ئامانج لە دامە‌زراندنی ئەنجومە‌نی ڕاژە‌، ڕێكخستن و دانانی پەیكەری وەزارەتە‌كان و ڕێكخستنی پلەبەندی و دابە‌شكردنی ڕاژەی فەرمانبەران بەپێی پێویستی و شارە‌زایی و پسپۆڕییان و دیاریكردنی پلەی وەزیفی لە ئەرك و كارەكانیان لەناو دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم لە پێناو باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“هەموومان دەگریاین”.. كۆچبەرێكی كورد چیرۆكی هەڵوەشانەوەی گواستنەوەیان بۆ ڕواندا دەگێڕێتەوە

هەفتەیەك لەمەوپێش هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتەی بڕیاربوو كۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا بگوازێتەوە پرسی گەرمی جیهان بوو، یەكێك لەو…
Total
0
Share