لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەڵەبجە- سیروان هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک بازگەی زەمەقی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا و لە ئەنجامدا ماتۆڕسوارەکە گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ماددەی 24 ی هاتوچۆ راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە، ناوی قادر ئەحمەدە و تەمەنی نزیکەی 60 ساڵان دەبێت و دانیشتووی قەزای شارەزوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەوەی ئێمە داوامانكردووە دابینكردنی مووچە و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتەكەیە”

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەوەی ئێمە داوامانكردووە ئەولەویەت دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share