سلێمانی.. ئەندازیارێك لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا

لەكاتی كاركردنیدا لە كارگەیەكی چەو و لم لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، ئەندازیارێك ئامێرێك كەوتووە بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەندازیارێكی تەمەن 44 ساڵ، كە لە كارگەیەكی چەو و لم لە ناوچەی تانجەڕۆ كاردەكات، ئامرێكی كارگەكە كەوتووە بەسەریدا و گیانی لەدەستداوە”.

وتیشی، “قوربانییەكە لە بنەڕەتدا خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە”.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ئەوەشی خستەڕوو، بەر لە گەیشتنی تیمەكانیان بە شوێنی ڕووداوەكە، ئەندازیارەكە گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانییە.

لە 15ی نیسانی ڕابردووش بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە یەكێك لە كارگەكانی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆ كرێكارێك گیانی لەدەستدا و سێی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

هەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە داوایەک لە عێراق دەکات

بابەتی دواتر

چەند موشەكێك ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد كران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share