زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی حەوت ئاشكراكرا

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدایە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 7 بنێرێت و دواتر تێبینییەكان چاكبكرێن.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە دیدارێكیدا رایگەیاند، ئەو تێبینییانەی كە بەغداد لەسەر لیستی مووچە هەیەتی ژمارەی فەرمانبەرانە، لە هەمانكاتدا بابەتی ئەو مامۆستایانەی كە لە كەركوك دەوامدەكەن و لە هەرێم مووچە وەردەگرن.

راشیگەیاند، لە مانگەكانی رابردوودا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە 956 ملیار دینار بووە و بۆ مووچەی مانگی حەوت ئەو لیستە بۆ بەغداد نێردراوە كە مووچەی خانەنشینان هاوتابكرێت و بڕی 54 ملیار دیناری پێویست بووە.

رێباز حەملان جەختیكردەوە وتیشی، ” حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدایە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 7 بنێرێت و دواتر تێبینییەكان چاكبكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەكات سبه‌ی ئه‌گه‌ری نمه‌باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و…
Total
0
Share