هەولێر.. بە دەستڕێژی گولـلە کەسێک کوژرا

کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم تاوەرەکانی “کواترۆ” MRF لە شاری هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک کرا و کوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕوداوەکە دوای کاتژمێر 4:00 ی ئەم ئێوارەیە ڕویداوە و چەند کەسێک لە ئۆتۆمبیلێکەوە تەقەیان لە کەسێک کردووە و کوشتویانە.

بەپێی زانیارییەکان لەگەڵ کوشتنی ئەو کەسەدا کارمەندێکی پاراستنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی MRF بریندار بووە.

شایەتحاڵانی ڕوداوەکە ئاماژە بەوەدەکەن لە ناو ئۆتۆمبیلێکەوە دوو کەس تەقەیان کردووە و پاشان دەستڕێژی هەوایشیان کردووە و هەڵاتوون.

تیمەکانی پۆلیس و هێزەئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە، کە زانیارییە سەرەتاییەکان دەڵێن کێشەکە دوژمنداریی بووە.

بابەتی پێشتر

کریستاڵ پاڵاس 0-2 مانچستەر سیتی

بابەتی دواتر

یەکگرتووی ئیسلامی: هەوڵماندا هاوپەیمانی دروستبکەین بێ ئەنجام بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share