پۆلیسی ڕاپەڕین: سێ کەس بەتۆمەتی دزی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کە سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتباربوون بە دزینی ماتۆڕسکیل و لە سلێمانییەوە هەڵهاتوون بۆ ڕانییە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە دوو ماتۆڕسکیلیان دزیوە و لە سلێمانییەوە بردوویانە بۆ ڕانییە و هەڵهاتوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەوانەی دەستگیرکراون ناویان (ب. پ. ع) لە ڕەگەزی نێر لەدایڪبووی ساڵی2003 و (ع. ف. ح) لە ڕەگەزی نێر لەدایڪبووی ساڵی 2004 و(ب. ڕ. ق) لە ڕەگەزی نێر لەدایڪبووی ساڵی 2004.

ئەو تۆمەتبارانە لە سلێمانی تاوانەکەیان ئەنجامداوە بەڵام هەڵهاتوون بەرەو ڕانیە، بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانى: به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌ چه‌قۆ هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كان

پۆلیسی سلێمانى له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكارانى زانكۆی سلێمانى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران خوێندكارنه‌بوون و به‌…
زیاتر ببینە

ئاكرێ.. بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان گیانلەدەستدا

تەندروستیی ئاكرێ بڵاویکردەوە، سەگ پەلاماری منداڵێکی داوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، منداڵێكی…
Total
0
Share