بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

ئەو یاریزانانەی ڤاکسین وەرناگرن، ناچارن لە ئۆڵۆمپیادی 2020 ڕۆژانە پشکنین بکەن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن.

بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاگادارکراونەتەوە، بەتایبەت بڕیاری ئەنجامدانی پشکنینی ڕۆژانە بۆ سەرجەم یاریزانە بەشدارەکان، هەروەها داواشیان لێکراوە کە بە ڤاکسین خۆیان بکوتن و ئەم هەنگاوەیان بە ئاسانکەری کارەکان ناوهێناوە.

ڕێکخەران جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە سەردانیکەرانی ئۆڵۆمپیاد و یاریزانە بەشدارەکان لەگەڵ گەیشتنیان بە وڵاتی ژاپۆن و شاری تۆکیۆ، بۆ ماوەی 14 کەرەنتین ناکرێن، بەڵکو بەر لە گەشتەکانیان دوو پشکنینی لەیەک لەدوایەکیان بۆ دەکرێت، بە گەیشتنیان دووبارە پشکنینیان بۆ دەکرێتەوە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا ڕێگەیان پێدەدرێت چالاکییە وەرزشییەکانیان لە گوندی تایبەت بە وەرزشکاران ئەنجامبدەن.

ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 بە ڕێکاری خۆپارێزی توندەوە ئەنجامدەدرێت

سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێدەوڵەتی، تۆماس باخ لە ڕێگەی دامەزراوە وەرزشییە جیهانییەکانەوە داوای لە بەشدارانی ئۆڵۆمپیاد کردووە ڤاکسین بەکاربهێنن، ئەوەشی بە تاکە چارەسەر داناوە بۆ پاراستنی گیانی وەرزشکاران و لەهەمان کاتدا بڕیاریشدراوە ڤاکسین بۆ سەرجەم وەرزشکاران دابین بکات.

بڕیاری خۆکوتان و ئەنجامنەدانی پڕۆسەکەش ناچاریی نییە و هەر یاریزانێک ویستی لەسەرنەبێت، ناچاردەبێت بە پڕۆسەی پشکنینی ڕۆژانەدا تێپەڕبکات.

بابەتی پێشتر

بڕیاری کۆتاییە.. ئالێگری دەگەڕێتەوە سەر کورسییەکەی خۆی

بابەتی دواتر

سەمیر هەورامی: سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد لەسەر وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دوو کلاسیکۆ دەبینن

ئەمڕۆ شەممە، یاریگاکانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا دوو ڕووبەرووبوونەوەی بەهێز بە خۆیانەوە دەبینن. لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆی خولی…
Total
0
Share