مێسی: یاریکردن لەگەڵ مباپێ و نێیمار شێتانەیە

لیۆ مێسی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پاریس سان جێرمان و چەندین بابەتی جیاوازەوە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

ئەمەش کورتەیەکە لە وەڵامەکانی:

 

گۆڕانکاری قورسە

“ڕۆیشتنم لە یانەی بەرشلۆنە و گۆڕانکاری دوای ماوەیەکی زۆر یاریکردن لەو یانەیە قورسبوو، بەڵام لەو ساتەوەی گەیشتوومەتە پاریس چێژوەردەگرم”.

 

مامەڵەی سەرۆکایەتیی پاریس

“سوپاسی یانەی پاریس سان جێرمان و سەرۆکی یانە و هاوکارانی دەکەم، لەو ڕۆژەوە کە لە بەرشلۆنە جیابوومەتەوە بە باشترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووم”.

 

یاریکردن و هاوبەشیکردنی مباپێ و نێیمار لە هێڵی هێرشبەری پاریس سان جێرمان شتێکی شێتانەیە

 

ئامانج و خەونەکان

“خۆشحاڵم و گوڕوتینم لە پاریس سان جێرمان زۆر بەهێزە، یانەکەم ئامانجی گەورەی هەیە و منیش ئامادەم بۆ هەموو شتێک، دەمەوێت چامپیۆنزلیگێکی دیکە بەدەستبهێنم “.

 

پەیامێک بۆ هاندەران

“ئەگەر خەمباربووبێتم، یاخود هەستم بە کەموکورتی کردبێت و بێزاری کردبێتم، دوای ئەو بەخێرهاتنە گەرموگوڕەی هاندەرانی پاریس، خۆشحاڵبووم”.

 

سیانەی ئاگرین

“یاریکردن و هاوبەشیکردنی مباپێ و نێیمار لە هێڵی هێرشبەری پاریس سان جێرمان شتێکی شێتانەیە، بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپێکی یەکەم ڕاهێنان دەکەم لەگەڵ هاوڕێ نوێکانم”.

 

کەی دەستپێدەکات؟

“نازانم لە پاریس کەی دەستپێدەکەم، بێگومان ناچارم ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێبکەم، هەرکاتێک ئامادەبووم بەشداریدەکەم”.

 

تۆپی پێم خۆشدەوێت، من لێرەم تاوەکو یانەیەکە بکەمە پاڵەوان

 

خولی یانە پاڵەوانەکان

“پاریس سان جێرمان نزیکبوو لە چنینەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەر یانەیەک بیەوێت ناسناوەکە دەستەبەربکات، پێویستە کۆمەڵەیەک یاریزانی وەک ئێمە بەتوانای هەبێت و کەمێکیش چانسی هەبێت”.

 

کێبڕکێیەکی تایبەت

“لە خولی یانە پاڵەوانەکان هەمیشە باشترین یانە براوە نابێت، بۆیە خولێکی زۆر تایبەتە و هاندەران خۆشیاندەوێت و حەزیان لێیەتی”.

 

ئەرجەنتینییەکان

“نێیمار، دی ماریا و پاریدێس کاریگەرییان بەهێزبوو تاوەکو پاریس سان جێرمان هەڵبژێرم، خۆشحاڵم لێرەش لەگەڵیاندا یەکدەگرمەوە”.

 

پەرۆشە

“ئێستاش وەک منداڵی بەپرۆشم بۆ یاریکردن، تۆپی پێم خۆشدەوێت، من لێرەم تاوەکو یانەیەکە بکەمە پاڵەوان”.

 

بەرشلۆنە

“هەمیشە سوپاسگوزاری بەرشلۆنە و هاندەریان دەبم بۆ ئەو خۆشەویستییە زۆرەی پێیاندام، دەیانزانی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکەم، شتێکی سەیرە لە پاڵەوانێتییەکان ڕکابەری بەرشلۆنە بکەم”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت حزب خزمەتكار بێت، نەوەك بار بەسەر شانی خەڵكەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێک کە سەرانەی لە خواردنگەیەک وەردەگرت دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە كێشەدایە

یانەی بەرشلۆنە كێشەی دارایی هەیە و پێویستی بەوەیە بەرزكەرەوەی چوارەم بەكاربهێنێت. تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە سێ بەرزكەرەوەی دارایی…
Total
0
Share