نەیشن لیگ.. خشتەی یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا كۆمەڵێك یاریی بەهێز بەڕێوەدەچێت، بەهێزترینیان لە نێوان ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەبێت.

لە درێژەی یارییەكانی گەڕی چوارەمی نەیشن لیگ، ئەمڕۆ سێشەممە چەند یارییەك ئەنجام دەدرێن.

كاتژمێر 9:45 خولەك ئینگلتەرا لەناو یاریگای خۆی میوانداری هەنگاریا دەكات.

هەنگاریا چوار خاڵی هەیە و دووەمە و ئینگلتەراش بە دوو خاڵ چوارەمە.

یاریی لوتكەش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

ئەڵمانیا سێ یاریی كردووە هەرسێكی یەكسانبووە و سێیەمی ڕیزبەندی كۆمەڵەكەی گرتووە، ئیتاڵیاش بەكۆمەڵێك لاوەوە بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەی كردووە و بە پێنج خاڵ پێشەنگی گرتوە.

لە یارییەكی بەهێزی تردا هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و وێڵز بەیەك دەگەن.

هۆڵەندا لەم پاڵەوانێتییەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بە سێ یاریی حەوت خاڵی كۆكردۆتەوە و وێڵزیش بە یەك خاڵ چوارەمی ڕیزبەندی گرتوە.

سەرجەم یارییەكان:

ئەرمینیا – سكۆتلەندا 7:00

ئینگلتەرا – هەنگاریا 21:45

ئەڵمانیا – ئیتاڵیا 21:45

توركیا – لیتوانیا 21:45

هۆڵەندا – وێڵز 21:45

پۆڵەندا – بەلجیكا 21:45

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ گه‌وره‌که‌ له‌ بارسا ده‌ستپێده‌کات

ئه‌ستێره‌ی دێرینی به‌رشلۆنه‌ و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، چاڤی هێرناندێز به‌فه‌رمیی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ کرد، یه‌که‌مین…
Total
0
Share