ڕۆناڵدۆ داوای لێبوردنی لەو منداڵە كرد كە مۆبایلەكەی شكاند

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوای لێبوردنی لەو منداڵە كرد كە پاش یارییەكەی ئیڤەرتۆن كێشای بەدەستی دا و مۆبایلەكەی شكاند.

پاش شكستی مانچستەر یونایتد بەرامبەر ئیڤەرتۆن، منداڵێك دەیەوێت وێنەی ڕۆناڵدۆ بگرێت، بەڵام ڕۆناڵدۆ بە توندی دەكێشێت بەدەستیدا.

مۆبایلی ئەو منداڵە دەشكێت و دواتریش وێنەی بڵاودەكرێتەوە كە دەستی ئاوساوە.

ڕۆناڵدۆ پاش چەند كاتژمێرێك داوای لێبوردنی لە منداڵەكە كرد و بانگهێشتیشی كرد بۆ یارییەك لە یاریگای ئۆڵد ترفۆرد.

دەقی پەیامەكەی ڕۆناڵدۆ بەم جۆرەیە:

ئاسان نییە مامەڵە كردن لەگەڵ دۆخە قورسەكاندا وەك ئەوەی كە ئێستا تێیكەوتوین، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت پشوو درێژ بین و كۆنتڕۆڵی خۆمان بكەین و ببینە نمونە بۆ لاوەكان، دەمەوێ داوای لێبوردن لەو توڕەییەی خۆم بكەم.

ئەگەر دەكرێ دەمەوێت ئەو منداڵە بانگهێشت بكەم بۆ یارییەكی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد وەك بەڵگەیەك بۆ بونی گیانی وەرزشی و نیازپاكی.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە خیتافی

بابەتی دواتر

تاڵیبان و ئێران شەڕیانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share