لیژنەی باڵای كۆرۆنا: لە ڕۆژانی جەژندا قەدەغەی سەرتاسەری ڕادەگەیەندرێت

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆتۆ: ئەرشیف

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا لە ڕۆژانی جەژندا قەدەغەی گشتی و سەرتاسەری پەیڕەوبكرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دوای گوێگرتن لە ڕاپۆرتی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە ژمارەیەك بڕیاری نوێ دەركراون.

وتیشی، بڕیاری یەكەم پابەندبوونە بە هەمان ئەو ڕێوشوێنانەی تایبەتن بە خۆپارێزی و ڕێكارە تەندروستییەكان. ڕونیشیكردەوە، “خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن و زانكۆكانیش وەك خۆی بەردەوام دەبێت”.

جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشكرد، “وەك حكومەت نیگەرانین لە پڕۆسەی خوێندن و لەوەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ چۆن دەبێت، حكومەتی هەرێم لەپێناو پاراستنی ئەمساڵی خوێندن هەموو ئەگەرێك لەبەردەستدا دادەنێت، دەستی كراوەش دەبێت بۆ هەر هەنگاوێك”.

دوپاتیشیكردەوە، لەو بروایەداین ئایندەی ڕۆڵەكان لە مەحەكە و پێویستە بڕیاری گونجاو بدرێت، هەموو بژاردەكان بە كراوەیی ماوەتەوە و دوودڵ نابین لە داخستنی هەموو ئەو شوێنە گشتییانەی لەئێستادا بە كراوەیی ماونەتەوە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكراشیكرد، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریداوە لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا قەدەغەی گشتی ڕابگەیەندرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری هەیە لەدوای جەژن بڕیار لەسەر كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن بە پەیڕەوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بدرێت.

“تا دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت”

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەڕەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیار دەدات لەسەر مانەوەی پرۆسەی خوێندن بەمشێوەیەی ئێستا و بە ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی، تا دوای جەژنی ڕەمەزان، دواتر بڕیاری تری لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

هێزەكانی توركیا ناوچەكانی كانی ماسێ بۆردومان دەكەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و پرۆگرام پوختدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ خۆڵبارینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و پێشبینیی ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە سبەینێوە لە کەشدا…
زیاتر ببینە

قۆناغی دووه‌می هاوكارییه‌ سه‌ربازی و لۆجیستییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، قۆناغی دووه‌می هاوكارییه‌ سه‌ربازی و لۆجیستییه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر چەند لیوایەكی پیشمەرگەدا دابەشبكرێت، وەك وەزارەتی…
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ…
Total
0
Share