رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

رووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای کفری روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆتی ئەمڕۆ لە نزیک بەنزینخانەی میر لە قەزای کفری ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەوە و بارهەڵگرێک لە جۆری کیا بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون و ئەندامی یەک خێزانن، رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share