خۆڵبارین جوڵەی فڕۆكە و گەشتەئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی بەغدادی ڕاگرت

بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی ڕووی لە پارێزگاكە كردووە، سەرجەم گەشت و جوڵەی فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی بەغداد ڕاگیران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە پارێزگاكە كردووە، سەرجەم گەشت و جموجۆڵە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتیی بەغداد ڕاگیراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی خۆڵبارینەكەوە مەودای بینین کەمترلە 400 مەترە.

پێشتریش حكومەتی عێراق جگە لە دامەزراوە تەندروستی و هێزەئەمنییەكان بەهۆی خۆڵبارینەوە پشووی ڕاگەیاندبوو، هاوكات وەزارەتی پەروەردەش تاقیكردنەوەی خوێندكارانی دواخست.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

چەند ڕێنماییەك لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆشداری دەدات و خەڵک لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا خەڵک ئامێرە گەرمکەرەوەکان…
Total
0
Share