وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك گیانلەدەستدانی شۆفێرەكەی لێكەوتەوە

دیمەنێك لە ڕووداوەكە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەسەر ڕێگای كۆیە-دوكان شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا و دوو منداڵیشی برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە ڕایگەیاند، لە ڕێگای كۆیە-دوكان نزیك گوندی هەواوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (کیا/ سۆرینتۆ) کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

بەهۆی ڕووداوەكە شۆفێرەكەی بەناوی (میدیا عەبدولكەریم) گیانیلەدەستدا و دوو سەرنشینیش كە منداڵی قوربانییەكەن برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییە داراییەكانمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە.…
Total
0
Share