ڕوسیا دڵنیایە لەوەی ڤاكسینی سپۆتنیك V بەرامبەر بە كۆرۆنا هیندییەكە كاریگەرە

  سەنتەری گاماڵیا-ی ڕوسی، كە بەشدار بوو لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی سپۆتنیك V، دڵنیایە لەوەی ڤاكسینەكە دەتوانێت خەڵك لە زنجیرەی كۆرۆنا هیندییەكەش بپارێزێت.

بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەكی نوێی كۆرۆنا لە هیندستان، كە بە كۆرۆنای هیندی ناسراوە و چەند وڵاتێكی دیكەشی گرتووەتەوە، ترسی گەورەی لە جیهاندا دروستكردووە، بەو پێیەی خێراتر لە كۆرۆنا بنەڕەتییەكە بڵاودەبێتەوە و كوشندەترە، لەو نێوەندەدا وڵاتی هیندستان ماوەیەكە گیرۆدەی ئەو زنجیرە نوێیەی ڤایرۆسەكەیە و ڕۆژانە سەدان هەزار كەس توشدەبن و گیانلەدەستدەدەن.

ئەلیكساندەر گینتسبۆرگ بەڕێوەبەری سەنتەری گاماڵیا-ی ڕوسی بۆ پەتا و زانستی زیندەوەرزانیی ورد، قسەی بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی كردووە، رایگەیاندووە، ڤاكسینی سپۆتنیك V دژی ئەو زنجیرە نوێیەی كۆرۆنا هیندییەكەش كاریگەرە، چونكە وەرگرتنی دوو ژەم لەو ڤاكسینە ئاستێكی بەرزی دژەتەن و توانای بەرگری لە لەشی وەرگرەكەدا دروستدەكات.

بۆیە ئەو بەرپرسە پزیشكییەی ڕوسیا دڵنیایە لەوەی، تەنانەت ئەگەر ڤایرۆسەكە توانای خۆگۆڕینیشی هەبێت، ڤاكسینەكەیان دەتوانێت بەرەنگاری ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share