لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لەو بارەیەوە ئاماژە بەوە دەکات، ”نەخۆشییەکە بەهۆی خواردن و خواردنەوە کە پیس بوبێت بە بەکتریای  viblro cholera و پیسبوونی ئاوی خواردنەوە بە پاشەڕۆی مرۆڤ کە چەندین میکرۆبی تێدایە بڵاودەبێتەوە”.

دەشڵێت، ”چوونە ژوورەوەی بەکتریاکە راستەوخۆ لە رێگەی بەکارهێنانی شتی پیس بۆ ناودەم یەکێکی دیکەیە لەو رێگایانەی بەهۆیەوە نەخۆشیی کۆلێرا بڵاودەبێتەوە”.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، پشتڕاستکردنەوەی هەشت حاڵەتی کۆلێرای لە شاری سلێمانی راگەیاند دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان لە بەغدادەوە گەڕانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: بۆ جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەسەر رێگای شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە هەر چوار رۆژی جەژن هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاشکرایکرد لە تاقیگەکانیاندا دەرکەوتووە جگە لە نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share