ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆل پۆگبا ئاماژە بە چۆنیەتی بەڕۆژووبوونی دەکات، لە کاتێکدا ڕۆژانە مەشقی قورس و روبەڕوبوونەوەی بەهێز بەدرێسی یانەکەیەوە ئەنجامدەدات.
ئەستێرە ڕەش ئەسمەرەکەی فەرەنسا و مان یونایتد بە کەناڵی فەرمی یانە ئینگلیزییەکەی ڕاگەیاندووە، ” چەندین ساڵە بەڕۆژوو دەبم و لەسەر بەجێهێنانی ئەرکە ئاینییەکانم بەردەوامم، چونکە لەگەڵ شارەزایەکی بواری خۆراکی تایبەت کاردەکەم، پێمدەڵێت چ ژەمە خۆراکێک بخۆم و چۆن ڕاهێنان بکەم”.
هەروەها دەڵیت، ” شارەزایەکی بواری خۆراکی تایبەتیم هەیە کە یاریدەم دەدات و پڕۆتینی پێویستم پێدەدات، بەم هۆیەوە هێز و قەبارەی ماسولکەیی لەدەستنادەم، ئەوەش شتێکی ئاساییە، لە چانسی ئێمە کەشوهەوای بەریتانیا گەرم نییە، دەتوانم لەگەڵ دۆخەکەدا خۆم بگونجێنم، بابەتەکە بەو شێوەیە خراپ نییە کە هەندێک لە ڕاهێنەران و هاندەران بیری لێدەکەنەوە، ئێمە لەپێناو خودای گەورە ئەرکێکی ئاینی گرنگ جێبەجێدەکەین”.
ناوەندکارە 28 ساڵەکەی “لێس بلوس” لەم وەرزەدا 35 یاری بە درێسی مانچستەر یونایتدەوە ئەنجامداوە، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و حەوت گۆڵی دیکەی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.