یوسیک لە جۆشوای بردەوە و بووە تاکە پاڵەوانی بۆکسێن

بۆکسێنەری ئۆکرانی، ئۆلیکساندەر یوسیک لە دووەم ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی بردنەوەی بەدەستهێنا.

بەرەبەیانی شەممە لە یاریگای “شا عەبدولڵا” لە سعوودیە، ئۆلیکساندەر یوسیکی بۆکسێنەری ئۆکرانی یاریی گەڕانەوەی بەرامبەر ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی ئەنجامدا، بە بڕیاری داوەر و بە جیاوازی خاڵ ئۆکرانییەکە بردنەوەی تۆمار کرد.

بە بردنەوەی (ڕیماچ)، یوسیک پارێزگاری لە پشتێنەکانی (WBA Super)و(IBF) و(WBO) و(IBO)  کرد، هەروەها بووە تاکە پاڵەوانی بواری بۆکسێن لە ئێستا-دا کە هەڵگری سەرجەم پشتێنەکانی پاڵەوانی جیهانە.

https://www.youtube.com/watch?v=GP_ZzeRGrPM

یوسیکی تەمەن (35) ساڵ لە ژیانی وەرزشییدا بردنەوەی ژمارە (20)ی لە کۆی (20) ڕووبەڕووبوونەوە تۆمار کرد، کە (13)یان بە لێدانی یەکلاکەرەوە بووە، هەروەها هیچ دۆڕاندنێکی تۆمار نەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئۆلیکساندەر یوسیک - ئانتۆنی جۆشوا

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغداد ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ بەشێكی تر لە یارییەكان و خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكانی ئەوروپا بەڕێوەدەچن. لەخولی ئینگلتەرا ئارسناڵی پێشەنگی ڕیزبەندی میوانداری…
Total
0
Share