مێسی لە پاریس چەند بەدەستدەهێنێت؟ ژمارەی خەیاڵی بڵاوکرایەوە..

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، لە یانەی پاریس سان جێرمان داهاتێکی خەیاڵی بەدەستدەهێنێت.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، جادوگەرەکەی ئەرجەنتین ساڵانە 30 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت، هاوکات لەگەڵ 20 ملیۆن یورۆی دیکە لەپای بەردەوامبوونی لە پاریس تاوەکو 2024.

بەپێی سەرچاوەکە، “پوڵگا” لەماوەی یاریکردنی بۆ پاریس سان جێرمان 110 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت، کە هاوتای ئەو بڕەیە نێیمار دا سیلڤا لەهەمان یانە بەدەستیدەهێنێت.

یەکێک لە مەرجە سەیروسەمەرەکانی بۆندی مێسی و پاریس، لە کۆی 30 ملیۆن یورۆی موچەی ساڵانە، ملیۆنێک لەو بڕە پارەی ئەلیکترۆنی تەرخاندەکرێت، ئەوەش بازرگانییەکی تەواوە و لە بواری “کریپتۆکۆرێنسی” لەلایەن مێسی-یەوە دەستیپێکراوە، چونکە پێشتر ئەمکارەی لەگەڵ بەرشلۆنەدا نەکردووە.

لیۆ مێسی ئەم هاوینە بۆندی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان واژووکرد، بۆندەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزە و ئەگەری نوێکردنەوەی دوو وەرزی دیکەشی هەیە.

بابەتی پێشتر

کاماڤینگا و پێدری و گرینوود کێبڕکێی خەڵاتی "لاوی ئاڵتونی" دەکەن

بابەتی دواتر

فاتی بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ بۆ میلان: لیاو بە دیاز

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا، ئاماژە بە ئەگەرەکانی ئاڵوگۆڕێکی گەورە لە نێوان یانەکانی ئەی سی میلان و لیڤەرپوڵ-دا دەکەن. تۆڕی “کالچیۆ…
Total
0
Share