خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی و چالاکییەکانی هەفتەی 33 ئەنجامدەدرێن، لیڤەرپوڵ لە یاریگای یانفێڵد ڕۆدز میوانداری نیوکاسڵ دەکات، هەروەها چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر وێستهام یاریدەکات.

لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا یارییەکانی هەفتەی 32 ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری ڕیاڵ بیتیس دەکات.

خولی ئیتاڵیا بەهەمان شێوە بەردەوامی دەبێت، سێ ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 33 ئەنجامدەدرێن، یانەکانی پارما و ساسولۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا میوانداری کرۆتۆنی و سامپدۆریا دەکەن.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا یاریی هەفتەکانی 31 و 34 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا ڤۆلفسبۆرگ ڕوبەڕوی بوروسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە، ماینز میوانداری بایرن دەکات، هەروەها لە فەرەنسا میتز بەرانبەر پاریس سان جێرمان دەوەستێتەوە.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 33)

لیڤەرپوڵ – نیوکاسڵ (2:30)

وێستهام – چێڵسی (7:30)

شیفێڵد یونایتد – برایتۆن (10:00)

 

لالیگا (هەفتەی 32)

ئیڵچی – لیڤانتی (3:00)

بەلەد وەلید – قادیش (5:15)

ڤالێنسیا – ئالاڤێس (7:30)

ڕیاڵ مەدرید – ڕیاڵ بیتیس (10:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 33)

جێنەوا – سپیزیا (4:00)

پارما – کرۆتۆنی (7:00)

ساسولۆ – سامپدۆریا (9:45)

 

بوندس لیگ (هەفتەی 31)

ڤۆلفسبۆرگ – دۆرتمۆند (4:30)

فرایبۆرگ – هۆفنهایم (4:30)

یونایەن بەرلین – ڤێردەربریمەن (4:30)

ماینز – بایرن میونشن (4:30)

بایەرلیڤەرکوزن – ئینتراخت فرانکفۆرت (7:30)

 

لیگا 1 (هەفتەی 34)

سانت ئیتیان – ستاد بریست (2:00)

میتز – پاریس سان جێرمان (6:00)

بابەتی پێشتر

بایدن بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە داندەنێت بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکاندا

بابەتی دواتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین چاوپێكەوتنی ڕۆناڵدۆ

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕەتیكردەوە واز لە یاریكردن بهێنێت، جەختدەكاتەوە هێشتا خواستی بردنەوەی هەیە. لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای فەرمیی یانەی…
Total
0
Share