چوار یانە ململانێی ئالابا دەکەن و زاهاڤی دەڵێت: بڕیاری کۆتایی نەدراوە

پینی زاهاڤی دەرگا بەڕووی یانە داواکارەکانی داڤید ئالابا دەکاتەوە

لێپرسراوی کارەکانی داڤید ئالابا، پینی زاهاڤی ئاشکرایدەکات کە ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە پێشەنگی ئەو یانانەدان خواستیان لەسەر یاریزانەکە نیشانداوە.

زاهاڤی لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانە داواکارەکان لە دانوستاندنداین، هیچ وادەیەکمان بۆ کۆتاییهاتنی گفتوگۆکان دیارینەکردووە، یانەکانی ئیسپانیا لە پێشەنگدان، بەڵام ئێمە دەرگامان لە هیچ یانەیەکی دیکە دانەخستووە”.

لێپرسراوە ناودارەکە زیاتر دەدەوێت و گومانەکان قوڵتر دەکاتەوە و دەڵێت، ” لە کۆتاییدا ئالابا بڕیاردەدات و یانەی داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە، مەرج نییە ئەوەی پێشەنگ بێت براوەی دانوستاندنەکان بێت”.

پینی زاهاڤی لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمان

بەبۆچوونی میدیاکان، لێدوانەکانی زاهاڤی دەریدەخەن کە ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێک پێش یانەکانی دیکە کەوتووە و نزیکن لە قایلکردنی یاریزانەکەوە، لەهەمان کاتدا یانەی بەرشلۆنە ململانێکارە و هەوڵەکانیان بەردەوامە، هەروەها یانەکانی چێڵسی و پاریس سانت جێرمان سەرەڕای کشانەوەیان لە گفتوگۆکردن، بەڵام هیشتا چانسیان بەهێزە بۆ گەڕانەوە و یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە.

ئالابا لە گواستنەوەکانی زستانی 2021وە و دوای 13 ساڵ ڕۆیشتنی لە یانەی بایرن میونشن ڕاگەیاند، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و چێڵسی و پاریس سانت جێرمان و مانچستەر یونایتد خواستیان لەسەر تواناکانی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا ناچارە داهاتووی دوو یاریزانی بەرشلۆنە یەکلاییبکاتەوە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس پێشنیازی ئاڵوگۆڕێکی دیکە بۆ بەرشلۆنە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share