ئەمریکا لەسەر دۆخی ئاڵۆزی قامشلۆ هاتە دەنگ

دوای سێ ڕۆژ لە پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی “بەرگریی نیشتمانی” سەر بە حکومەتی سوریا، ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت کۆتای بەو دۆخە ئاڵۆزەبێت و گفتوگۆش بە چارەسەر دەزانن.

جەنەراڵ کێنیز مکێنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، “هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوبەشی گرنگی ئەمریکان و ئێمەش دەمانەوێت بە گفتوگۆ چارەسەری دۆخی شاری قامشلۆ بکەین”.

ماوەی سێ ڕۆژە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بەردەوامە و تا ئێستا کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دوو منداڵ کوژراون، زیانەکانی هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی نەزاندراوە، بەڵام باس لە کوژرانی زیاتر لە 10 سەربازی ئەو هێزانەش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share