ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن و 42 هەزار کەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 143 ملیۆن کەس.
بەپێی ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین گیانلەدەستدان و توشبوونیان تۆمارکردووە ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە، بەهۆیەوە 568 هەزار کەس بە کۆرۆنا مردوون و ژمارەی توشبووانیش زیاترە لە 32 ملیۆن کەس لەو وڵاتە.
وڵاتی بەرزایل لە پلەی دووەمدایە و 370 هەزار کەس بە کۆرۆنا تاوەکو ئێستا گیانیانلەدەستداوە، دامەزراوە تەندروستییەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا 14 ملیۆن و 43 هەزار حاڵەتی توشبوونیان تۆمارکردووە.
لەدوای ئەوان مەکسیک دێت زیاتر لە 213 هەزار مردنی تۆمارکردووە و ژمارەی توشبوونیش تێیدا دوو ملیۆن و 32 هەزار کەسن.
هیندستان پلەی چوارەمی گرتووە لەناو وڵاتانی زەرەرمەنددا و تاوەکو ئێستا 181 هەزار کەس بەوهۆیەوە مردوون و ژمارەی توشبووانیش 15.3 ملیۆن کەسن.
هەروەها بەریتانیا لە پلەی پێنجەمدایە لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی مردن تێیدا 128 هەزار حاڵەتن، ژمارەی توشبووانیش 4.4 ملیۆن کەسن.