کێ دەچێتە جێگەی؟ تۆتنهام مۆرینیۆی دوورخستەوە

مۆرینیۆ لە پۆستی ڕاهێنەری تۆتنهام دوورخرایەوە

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، بەفەرمی جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی لە پۆستی ڕاهێنەری یانە دوورخستەوە.

ئەمڕۆ، دووشەممە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئیدارەی سپێرز بۆندی جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی هەڵوەشاندەوە، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە ڕاهێنەرەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان شکستیهێنا و سەرکەوتوو نەبوو لە مسۆگەرکردنی یەکێک لە چوار پێگەی سەرەتای پریمەرلیگ.

لە ڕاگەیەندراوەکەی تۆتنهامدا هاتووە، ” جوزێ و ستافەکەی لە خراپترین ساتەکاندا لەگەڵماندا بوون، جوزێ پرۆفیشناڵی ڕاستەقینەیە و لە سەردەمی پەتا و قەیرانی کۆرۆنا هاوبەش و هاوکارمان بوو، دەمانەوێت سوپاسی خۆیی و ستافەکەی بکەین”.

بەپێی بڕیاری دانیێل لیڤی سەرۆکی تۆتنهام، مۆرینیۆ کۆتا 20 ملیۆنی بۆندەکەی بە یەک پاکێچ وەردەگرێت و خۆی و ستافەکەی ماڵئاوایی لە تۆتنهام دەکەن.

ڕۆژنامەکانی زە سەن و دەیلی مەیڵی بەریتانی جەختدەکەنەوە، جولیان نایگڵسمانی ڕاهێنەری لاوی یانەی لایپزیکی ئەڵمانی پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی مۆرینیۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share