لە ڕۆما کێ قەرەبووی دزیکۆ دەکاتەوە؟

بەم نزیکانە ئیدین دزیکۆ یانەی ڕۆما ڕووەو ئینتەر میلان بەجێدەهێڵێت، بەڕێوەبەرانی یانە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی هێرشبەرێکی جێگرەوە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لەسەر ڕاسپاردەی جوزێ مۆرینیۆ بەڕێوەبەرانی جێلاڕۆسی هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی چوار هێرشبەری دیکە دەستپێکردووە.

هێرشبەرەکان بریتین لە: ماورۆ ئیکاردی (پاریس سان جێرمان)، جیانلوکا سکاماکا (ساسولۆ)، ئەندریا بیلۆتی (تۆرینۆ)، ئەلیکساندەر لاکازێت (ئارسیناڵ).

بەپێی سەرچاوەکە، نزیکترین هێرشبەر بۆ پۆشینی درێسی ڕۆما، ئەندریا بیلۆتی و ماورۆ ئیکاردی-ن، یەکەمیان بەشێوەی هەمیشەیی بە زیاتر لە 30 ملیۆن یورۆ، دووەمیشیان بەشێوازی خواستن بۆ دوو وەرز.

لە ئەگەری گواستنەوەی میسی بۆ پاریس سان جێرمان، گواستنەوەی ئیکاردی بۆ یانەی ڕۆما دەبێتە ئەگەرێکی بەهێزتر لە ئەگەرەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

ئەنچلۆتی و پێرێز لەبارەی ئۆدیگاردەوە ناکۆکییان هەیە

بابەتی دواتر

ئەمساڵ كار لەسەر 722 دۆسیەی گەندەڵی كراوە<br>دەسپاكی: دادگا لە 56 دۆسیە تەنها پێنجیانی یەكلاكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share