ئێران وێنەی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە تەقینەوەکەی بنکەی ئەتۆمی نەتەنزی ئەنجامداوە

ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران بڵاویکردەوە ئەو کەسەی کە تەقینەوەکەی لە سیستمی کارەبایی بنکەی ئەتۆمی نەتەنزدا ئەنجامداوە ئاشکرا بووە و وێنەکەی دراوەتە پۆلیسی ئینتەرپوڵ بۆ دەستگیرکردنی.

میدیای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاشیگەیاندووە، “ئەو کەسەی کە تەقینەوەکەی ئەنجامداوە ناوی (ڕەزا کەریمی)یە و وێنە و ڤیدیۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە”.

ئەو کەسەی کە ئێران تۆمەتباری کردووە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە بە پێی وتەی میدیا ئێرانییەکان وڵاتی جێهێشتووە و لە سنوری ئەو وڵاتەدا نەماوەتەوە.

دوای تەقینەوە لە سیستمی کارەبایی بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە نزیک شاری ئەسفەهان، ئێران دەستی تۆمەتی بۆ ئیسرائیل درێژکرد و ڕایگەیاند کە کردەوەکە کردەوەیەکی تیرۆرستی بووە.

بە پێی زانیارییەکانی میدیا ئێرانییەکان تەقینەوەکە لە بەشی گەیاندنی کارەبای بنکە ئەتۆمییەکەدا ڕویداوە و بەهۆیەوە زیانی گەورە بەر پڕۆسەی پیتاندن و پاکسازی کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: هیچ مووشەکێکی بالیستی نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵن نەبووەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، هیچ مووشەکێکی بالیستیی ئێران، نزیکی کەشتیی فرۆکەهەڵگریی جێراڵد فۆرد نەکەوتووەتەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان دایەوە

میدیاکانی ئێران باسلەوەدەکەن، کەمێک لەمەوبەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەرپەرچی چەند هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلیان لە گورگان و ئازادشەهر،…
Total
0
Share