حوسییەکان لە ژێر ناوی شمشێرەکەی ئیمامی عەلیدا هێرشیانکردە سەر پایتەختی سعودییە

وتەبێژی چەکدارە حوسییەکان ئاشکرایکرد، بە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی چەکدارانی حوسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە هێرشەکانی سەر ڕیاز لە ئەستۆ دەگرین و بە موشەکی بالیستی (ذوالفقار) هێرشەکان ئەنجامدراون”.

ذوالفقار، ناوی شمشێرەکەی ئیمامی عەلییە کە بەوە ناسراوە هەمیشە لە شەڕەکاندا یەکلاییکەرەوە بووە و سەری شمشێرەکە دوو پەل بووە.

بە وتەی وتەبێژی حوسییەکان هێرشەکانی سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە بە 15 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدراوە و چەند شوێنێکی کردووەتە ئامانج.

پێشتر بەرپرسێکی حەشدی شەعبی ئاشکرایکردبوو کە ئەو هێرشەی لە مانگی ڕابردوو کراوەتە سەر ناوچەی شانشینی سعودییە لە خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاسۆشەیتید پرێس، بەرپرسێکی حەشدی شەعبی هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ئاشکرایکردووە لە خاکی عێراقەوە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان ڕەوانەی ئاسمانی سعودییە کراون و هێرشەکەی پێ ئەنجامدراوە.

ئەگەر لە خاکی عێراقەوە هێرشەکان ئەنجامدرابێت ئەوا بەرپرسیارێتی هێرشەکە دەکەوێتە ئەستۆی هێرشێکی هاوبەشی حەشدی شەعبی و حوسییەکان و ئێران.

بابەتی پێشتر

دیالە.. لەلایەن "داعش"ەوە دوو هاوڵاتی كوژران و یەكێكی دیكەش ڕفێندرا

بابەتی دواتر

ئەمریكا لە ئێران بێئومێد بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زانیاریی بە ئێستا دا.. ئەمریكا وەڵامی هێرشەكانی سەر هێزەكانی لە دێرەزور دایەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، ئەمریكا وەڵامی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هێزەكانی لە دێرەزور داوەتەوە. واین مارتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی…
Total
0
Share