سودانی: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تیرۆریستین

سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بە “تیرۆریستی” ناودەبات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، رایگەیاند، لە ماوەی شەڕی 12 رۆژەی تاران و تەلئەبیب، گروپە چەکدارەکان لە عێراق هەوڵیانداوە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو ئیسرائیل هەڵبدەن.

وتیشی، لەو ماوەیەدا 29 هەوڵی لەو شێوەیە دراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەرجەمیان پووچەڵکراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وریا بووین و نەمانویست هیچ پاساوێک بدەین بە هیچ لایەنێک بۆ بەئامانجگرتنی عێراق.

سودانی لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم قسەیکرد و وتی، ئەو هێرشانە کردەوەی تیرۆریستین و جێگای قبووڵ نین.

راشیگەیاند، حکومەتی عێراق لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم و هاوپەیمانان کار بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکان دەکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، سەرجەم سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەکلاییکراونەتەوە و ئەنجامەکان گۆڕانکارییان…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share