گەنجێکی کورد بەکالۆریۆسی سەربازی لە ئەکادیمیای شاهانەی ساندهێرستی بەریتانیا وەرگرت و وەک خۆی دەڵێت، هەوڵی زۆریداوە تا ئەکادیمیاکە ڕازی بکات بە ئاڵای کوردستانەوە دەربکەوێت.
ئەو گەنجە کوردە ناوی ئەمیر مەهدی مزورییە و ماوەی 14 مانگە لەو ئەکادیمیایە بەردەوامە لە خوێندن، دوای ئەوەی پێشتر 3 مانگ لە هەمان وڵات وانەی تواناسازی خوێندووە.
ئەمیر مەهدی لەبارەی تەواوکردنی خوێندن و مەشقەکانی دەلێت، ” له‌گه‌ڵ فهرماندەکانی ئەکادیمیاکە باسمان له هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووە، له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه داوام له خۆی و باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غداد كرد، ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باجی ئه‌كادیمیای ساندهێرست دابنرێت، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 مانگ خۆشبه‌ختانه له ساڵی ڕابردوو وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌م به ئه‌رێنی گه‌ڕایه‌وه و توانیم باجه‌كه‌م به ئاڵای كوردستانه‌وه ببه‌ستم و پاشانیش له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابیانی ئه‌كادیمیاكه‌وه پیرۆزباییم لێكرا”.
ئەو گەنجە کوردە لە درێژەی قسەکانیدا کە بۆ بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە کردوویەتی دەڵێت، ” كاتێك ئاڵای كوردستانیان پێ به‌خشیم، پێیان راگه‌یاندم، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كوردێك به‌شداری له‌و ئه‌كادیمیایه‌دا بكات، ئاڵای كوردستان ده‌به‌ستێت”.