چاوەڕواننەکراو.. بەرشلۆنە گرنگی بە زەبەلاحەکەی هوێسکا دەدات

نوێنەرانی یانەی بەرشلۆنە چاودێری ڕافا میری هێرشبەری یانەی هوێسکا دەکەن

نوێنەرانی یانەی بەرشلۆنە چاودێرییان خستووەتەسەر ڕافا میر هێرشبەری یانەی هوێسکا، کە لەم وەرزەدا بە درێسی یانە ئیسپانیەکەیەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە.

ڕافا میر کە یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتنە و بەشێوەی خواستن بۆ یانەی هوێسکا یاریدەکات، لەم وەرزەدا 31 یاریکردووە و 15 گۆڵی تۆمارکردووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە چاودێرانی یانەیان ئاڕاستەی یانەی هوێسکا کردووە و بەگرنگییەوە لە توانا هونەرییەکانی ڕافا دەڕوانن، لەهەمان کاتدا یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئیشبیلیە خواستیان لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە نیشانداوە.

ڕافا میر (ژمارە نۆ)، هێرشبەری یانەی هوێسکا ئاهەنگی تۆمارکردنی گۆڵ بەرانبەر یانەی بەرشلۆنە دەگێڕێت

میر دەرچووی ئەکادیمیای یانەی ڤالێنسیایە و ساڵی 2018 پەیوەندی بە وڵڤەرهامبتۆنەوە کردووە، لەو یانەیەشەوە بە خواستن ئاڕاستەی یانەکانی نۆتنگهام فۆرێست و لاس پاڵماس و لە کۆتاییدا هوێسکا کراوە.

هێرشبەرە ئیسپانیەکە بەرزی باڵای (191سم) و هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ “وڵڤی” کۆتاییدێت و نرخی گواستنەوەی بە شەش ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ یاری لوتکه‌ی له‌ ئینته‌ر برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ و بایرن ١١ گۆڵیان تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ شه‌ش ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاری لوتکه‌ی…
Total
0
Share