(ڤیدیۆ) مان سیتی لە لیدز یونایتدی بردەوە و لە پێشەنگدا جێگیربوو

ئەمڕۆ شەممە، کێبڕکێکانی خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان هەبوو، یانەی مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی تۆمارکرد.

لە یاریگای “ئیتیحاد”، یانەی مانچستەر سیتی یاریی هەفتەی (35)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر لیدز یونایتد ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 19، 27 لەلایەن ئیلکای گوندۆگانەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی لیدز لە خولەکی 85 لەلایەن ڕۆدریگۆ-وە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی چێڵسی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆرنمۆسی بردەوە.

گۆڵەکانی “بلوز” لە خولەکەکانی 9، 82، 86 لەلایەن کۆنۆر کالاگەر، بادیاشێلی، جواو فیلێکسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مان سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 82 و بە جیاوازی چوار خاڵ بەرامبەر ئارسیناڵ لە پێشەنگیی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدا جێگیربوو، یانەی چێڵسی-ش بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ چووە پلەی 11.

ئەنجامەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

تۆتنهام 1-0 کریستاڵ پاڵاس

وڵڤەرهامپتۆن 1-0 ئەستۆن ڤێلا

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانكاری بەسەرهات

بابەتی دواتر

شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان پەیڕەودەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share