زیرەکیی لاپۆرتایە؟ بەرشلۆنەیەکی بەهێزتر بەبێ بەرامبەر

یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 چەندین یاریزانی بەتوانای دابینکردووە، زۆرینەشیان نرخیان بێبەرامبەر بووە.

خوان لاپۆرتا و هاوکارانی لە ئیدارەی نوێی بەرشلۆنە لە دەستپێکی کارەکانیانەوە بۆیان دەرکەوتووە، کە ستافی جوسێپ ماریا بارتۆمیو هەڵەی دارایی گەورەیان کردووە، بەوهۆیەوە زیانەکان لە بوجەی گشتی یانەدا زیاتربووە لە داهاتی ساڵانە.

سەرۆکە مێژووییەکە بەبێ ئەوەی بکەوێتە ژێر کاریگەری هەڵەکانی ڕابردوو، سیستمێکی نوێی بەگەڕخستووە، هەموو هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی ئەو یاریزانانە بووە کە نرخیان بێبەرامبەرە، سەرکەوتووش بوون لە کڕینی مێمفس دیپای، سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئیریک گارسیا و ئیمێرسۆن بەو ڕێگەیە، بەڵینیشە لە داهاتوودا سێ بۆ چوار یاریزانی دیکە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکا نوسیویەتی، ئەوەی روودەدات کارامەیی لاپۆرتا و ستافەکەیەتی، کە لە ماوەیەکی کورتدا بەبێ بەکارخستنی یورۆیەک پێکهاتەیەکی باشتریان بونیادناوە، بێگومان لە وەرزەکانی داهاتوو و دوای هاوسەنگبوونەوەی دۆخە داراییەکان لە ئەوروپا بەگشتی، دەتوانن سوود لەم ئەستێرانە وەربگرن.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد ئامادەیە ئاڵوگۆڕ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بکات

بابەتی دواتر

چاكبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 170 هەزار كەسی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share