سلێمانی.. تۆمەتبارێک دەستگیر كرا كە چەند سكاڵایەكی لەسەر تۆمار كراوە

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا تۆمەتبارەكە كە لەدایکبووی (١٩٩٧)ە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 21ی چەك دەستگیر بکرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەکی بێمۆڵەتدا لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە جۆری (نیسان- پاترۆڵ)”.

تۆمەتبارەكە لە چەند بنکەیەکی پۆلیس، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە، بەپێی مادەکانی (446، 431 و 482) و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، وەك پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی گروپێكی داعش ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

سەرەتای جەنگێكی گەورە بەڕێوەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share