قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دەداتە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان کە وەرگرتنی پارچە زەوی مافی خۆیانە و ڕێکارە یاساییەکانی ئەو پڕۆسەیەش تەواو بووە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، ” لەوانەیە بە لێدوان و ڕوونکردنەوەی نابەرپرسانە، دڵگران بووبن و وا هەستتانکردبێت کەسانێک هەن، ڕێگرن لەبەردەم وەرگرتنی زەوییەکانتان کە مافێکی ڕەوا و یاسایی خۆتانە، من لێرەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کەس و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە ڕەواکانتان بوەستێتەوە”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئەو زەوییانەی وەری دەگرن هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویستی بۆ كراوە و بەئیمزای بەندە و بەپێی سێ فەرمان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکراون و رێکارەکان لەکابینەی نۆیەمدا تەواوکراون، کە ناوەڕۆکی سێ فەرمانەکە بریتییە لە دابەشکردنی زەوی بەسەر 11142 کەس لە کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان”.

جێگری سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاندووە، ” بۆیە دووبارە دڵنیاتان دەکەمەوە بە هیچ شێوەیەک قابلی قەبوڵ نابێت ڕێگریتان لێ بکرێت بۆ وەرگرتنی مافێکی ڕەوا و یاسایی ئێوەی دڵسۆز و قوربانیدەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاشکرایکرد لە تاقیگەکانیاندا دەرکەوتووە جگە لە نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share