دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاشکرایکرد لە تاقیگەکانیاندا دەرکەوتووە جگە لە نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە دەڵێت، ” لە تاقیگەی  مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسـا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومان لێكراوان بە پەتای كۆرۆنا بۆمان دەركەوتووە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنــــــا، ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاو بۆتەوە، بۆیە دەبێ بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت وە جیابكرێتەوە لە SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە”.

هەر بۆیە هەندێك لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەرەچن چونكە كۆڤیدیان نییە ئەشێ سارسی یەكەمیان هەبێت.

لەسەر ئەم پرسە تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندیکرد بە سەباح هەورامی، بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی و ڕایگەیاند، “دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە سەربە وەزارەتی تەندروستی نییە و زانیاریمان لەبارەی ئەو دەنگۆیەوە نییە، بەڵام ئەگەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە هەبوو لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین”.

بابەتی پێشتر

ئاگنێتا، یەکەم پێشمەرگەی سویدی لە ناوچەی چینی ناوەندییەوە بۆ بارەگای یەکێتی

بابەتی دواتر

هەرێم.. 567 کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share