دایك و كچێك بەتۆمەتی دزیكردن لە ڕانیە دەستگیركران

پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیركردنی دایك و كچێك بە تۆمەتی دزیكردن ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئازار بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سكاڵای خۆی گەیاند لەسەر چەند کەسێک کە لە دوکانەکەی لەناو بازاڕی ڕانیە دزیان لێکردوە و، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست دەرکەوت چەند ئافرەتێک بەبیانوی کرینی کەلوپەلی جوانکاری چونەتە دوکانی سکاڵاکار و “چەند پارچەیەک لە کەلوپەلی جوانکارییان دزیوە”.

دەشڵێت، دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران بدۆزرێتەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕونیكردوەتەوە، تۆمەتبارەكان دایک و کچ-ن، کچەکە تەمەنی لە سەرووی ١٨ ساڵە و، و لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان نا بە تاوانەکەیان.

ئاماژەشدەدات، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عێراقی هەردوو تۆمەتبارەکە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر كوژران و دەستگیركردنی 133 داعش ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

پیاوێکی ئێرانی دوای کوشتنی ژنی یەکەمی لە شارۆچکەیەکی دیکە ژنی دووەمی کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share