وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بەدواداچوون بۆ كێشەی جوتیارە نمونەییەكە دەكات

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەدواداچوون بۆ کێشە و داخوازییەکانی جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم، وزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاندووە، “بە مەبەستی ڕێزلێنان لە ماندووبوون و لە نزیکەوە گوێگرتن لە داخوازی وکێشەکانی جوتیارە نمونەییەکەی هەڵەبجە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و نوسینگەی تایبەتی خۆی ڕاسپارد کە پەیوەندی و بەدواداچوون بکەن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بۆ ئەم مەبەستە بە فەرمی بانگێشتی کاک ئازاد محەمەد، جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە کراوە، کە ڕاستەوخۆ لە دوای پشووی سەری ساڵ سەردانی وەزارەتمان بکات”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “دواتر بۆ پاڵپشتیی زیاتری پرۆژەکانی ناوبراو و بەرهەمی خۆماڵی کشتوکاڵی، کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕێکدەخرێت”.

وەزارەتی كشتوكاڵ باسی لەوەشكردووە، “ئەم ڕاسپاردەیەی وەزیری كشتوكاڵ لەمیانی پەرۆشی و گرنگیدانی تەواوە بە جوتیاران و بەرهەمی کشتوکاڵی و هەناردەکردنی بەروبوومە خۆماڵییەکان بۆ دەرەوەی وڵات بە میکانیزمی گونجاو”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ شەممە ئازاد هەڵەبجەیی، ناسراو بە جوتیارە نمونەییەكە ڕایگەیاند، واز لە خزمەتكردن دێنێت.

بابەتی پێشتر

زیانەكانی سوتاندنی بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور چین؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بەرانبەر (19)ی ڕیزبەندی دوو خاڵی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share